رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری گوندی تەکیە لە قەرەداخ، ئاگرێکی گەورە لەنێو دارە سرووشتییەکان و پووشوپەڵاشی ناوچەکە کەوتەوە، دوای چەند کاژێرێک تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە بەکارهێنانی هێلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوە، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
رۆژی هەینی، 16ـی حوزەیرانی 2023، رائید ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئاگرەکە لە سنووری گوندی تەکیە لە قەزای قەرەداخ کەوتبووەوە؛ لە ئەنجامیدا ژمارەیەک دار و پووشوپاوانی ناوچەکە سووتا.
رائید ئارام گوتی، تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە هاوکاریی هێلکۆپتەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، کە جگە لە زیانە ژینگەییەکان زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو حەوت هەزار و 546 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان روویانداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ