گالەری

16-07-2019
9 Photos
محەممەد شوانی

ئەمڕۆ سێشەممە، بەشێک لە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانی شارەکانی هەرێمی کوردستان لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە و داوای راگرتنی هاوردەکردنی مریشکی بەستوویان کرد.


بەشێک لەو خاوەن کێڵگانە ئاماژە بەوە دەکەن، کیلۆیەک مریشک بە هەزار و 400 دینار دەفرۆشن، لەکاتێکدا تێچووەکەی زیاتر لە هەزار و 800 دینارە. 

خاوەن کێڵگەکان باس لەوە دەکەن، بەهۆی دابەزینی نرخی مریشک بەشێکی زۆریان تووشی قەرزاری بوونە و لە دۆخێکی خراپی داراییدان. 

خاوەن کێڵگەیەک قسەی بۆ رووداو کرد، دەڵێت، بەرپرسانی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش ئاگاداری کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووەتەوە، لە ئەگەری رانەگرتنی هاوردەی مریشکی بەستووی وڵاتان، رێگەنادەن مریشکی هەرێمی کوردستان بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق بڕوات.