3 پۆلیس لە کاتی پارێزگاریکردن لە رۆژین گیانیان لەدەست دا

16-08-2014
محەممەد عزەدین
نیشانەکردن رۆژین
A+ A-

رووداو- ئامەد

بەمەبەستی چوون بۆ ئەنجامدانی چەند كارێكی هونەری، لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە سەر رێگای ئامەد – مێردین لە باكووری كوردستان، 3 پۆلیس گیانیان لەدەستدا و هاووڵاتییەكی توركیش لەو ئۆتۆمبێلەی بەرامبەر بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس هاتبوو، برینداربوو.

رووداوەكە لە دووری 16 كیلۆمەتر لە ناوەندی شاری ئامەد، دوای دەرچوونی ئۆتۆمبێلی پۆلیسی ئامادە دروستبوو، کە کاریان پارێزگاریكردن بوو لە هونەرمەند رۆژین.

بەپێی ئەو بەڵگانەی لەبەردەستی پۆلیسی هاتووچۆی ئامەدن، بەهۆی دروستبوونی كێشەیەك لە مەكینەی ئۆتۆمبێلی پۆلیس لەكاتی چوونیان بۆ مێردین، شۆفێرە پۆلیسەکە لەسەر رێگای گشتی نەیتوانیوە كۆنترۆڵی رێگاكەی بكات و دواتریش رێڕەوی رۆیشتنی خۆی لەدەستداوە.

پۆلیسی هاتووچۆی ئامەد دوای رووداوەكە هیچ زانیارییەكی فەرمی لەسەر چۆنیەتی روودانی پێكدادنەكە نەداوەتە دەزگاكانی راگەیاندن و لەبەرامبەریشدا بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر چۆنیەتی رووداوەكە، دەمەقاڵێ و پشێوی لە نێوان چەند راگەیاندكارێك و بنكەی گشتی پۆلیسی ئامەد دروستبووە.

لە لێدوانێكیشیدا سەبارەت بەم رووداوە، د.خاڵس بۆرجووی، بەرێوەبەری پۆلیسی ئامەد، ناوی ئەو پۆلیسانەی ئاشكراكرد، كە لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەست دا، ئەوانیش هەر یەكە لە ( عومەر مەرجمەك، ئەحمەد یڵدرم و سدقی قەرە)بوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە