لە مەریوان گەشتیارێک لە ئاودا خنکا

16-08-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەسێک لەکاتی مەلەکردندا لە بەنداوی گاڕانی مەریوانی پارێزگای سنە خنکا. بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە دەڵێت، خنکاوەکە گەشتیارێکی خەڵکی شاری تەورێز بووە.
 
رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ هەینی، 15-08-2025، لە بەنداوی گاڕانی شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە. 
 
بابەک هودائی، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە رایگەیاند، خنکاوەکە گەشتیارێکی تەمەن 40 ساڵانی خەڵکی شاری تەورێز بووە.
 
بابەک هودائی ئاماژەی دا، دوای زیاتر لە سێ کاژێر گەڕانی بەردەوام، توانرا لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە تەرمی هاووڵاتییەکە بدۆزرێتەوە.
 
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو هاووڵاتییە، کرێکارێکی شارەوانیی تەورێز بووە و بۆ هەینی و بەسەربردنی کات، چووەتە بەنداوی گاڕان. 
 
بەنداوەکە دەکەوێتە 15 کیلۆمەتری باکووری رۆژهەڵاتی شاری مەریوان، توانای گلدانەوەی 110 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و تاوەکو ئێستا چەندین گەشتیار تێیدا خنکاون.
 
بەپێی ئاماری دادپزیشکیی ئێران، پار هەزار و 26 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاودا خنکاون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە