خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دابەشکران

رووداو - دهۆک

ئێوارەی رۆژی شەممە 16-9-2017، پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک کۆتاییهات و خەڵاتەکان دابەشکران.

- خەڵاتی پارێزگای دهۆک بۆ فیلمی (هاڤیبوون) لە دەرهێنانی هەکار عەبدولقادر.

- خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی کوردی بۆ (تامی کەروێشک) لە دەرهێنانی کاردۆ مەنسوور.

 

- خەڵاتی پەلکەمێوی زێڕین بۆ باشترین کورتەفیلمی بۆ (ئالان) لە دەرهێنانی مستەفا غاندومکات.

- خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیومێنتاری کوردی بۆ (برایێن بێدەنگ) لە دەرهێنانی هەکار عەبدولقادر.

- خەڵاتی پپەلکەمێوی زێڕین بو دۆکیومێنتاری بۆ (رادیۆی کۆبانێ) لە دەرهێنانی رێبەر دۆسکی.

- خەڵاتی پەلکەمێوی زێڕین بۆ باشترین دۆکیومێنتاری جیهانی (زەئارت ئۆف موڤینگ) لە دەرهێنانی لیلیانا مارینهو.


- خەڵاتی بینەر بۆ (خەونی پێش مردن) لە دەرهێنانی فکری بەڕۆژی.

- خەڵاتی باشترین کامێرامان بۆ (تورەج ئەسڵانی) وێنەگری فیلمی (14 ی تەمموز).

- خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ درایە (ئەڤین ئەحمەد).

- خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ بەخشرایە پێنج ئەکتەری ( فیلمی 14 ی جوڵای).

- خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ (بێدەنگی شین) لە دەرهێنان بڵند ئۆزتورک.

- خەڵاتی باشترین دەرهێنەری کورد بەخشرایە (جەمیل مەفاخری) بە فیلمی (من هەنار بۆ تۆ دان دەکەم)

- خەڵاتی باشترین فیلمی کوردی بۆ فیلمی (Beyond dreams ) لە دەرهێنان رۆژدا شەکەرسۆز.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح