رووداو دیجیتاڵ
نۆ باڵەخانەی 15 نهۆمی لە شاری مەلەتیی باکووری کوردستان بەهۆی ئەوەی لە بوومەلەرزەکەی 6ی شوباتی 2023 زیانیان بەرکەوتبوو، رووخێندران.
9 باڵەخانەکە لە 650 شوقە پێکهاتبوون و لە ناوچەی چیمریکی شاری مەڵەتی بوون و ئێوارەی رۆژی هەینی لە لایەن تیمێکی تایبەتی ئەندازیارییەوە بە بەکارهێنانی تی ئێن تی رووخێندران.
بوومەلەرزەکەی شوباتی 2023 زیانی گەورەی بە مەلەتیی گەیاند بە جۆرێک ئەو کاتە 4,176 باڵەخانە رووخان؛ 319 باڵەخانە زیانی زۆریان بەرکەوت، 3,990 باڵەخانە زیانی مامناوەندی و 3,385 باڵەخانەش زیانی کەمیان بەرکەوت.
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 50 هەزار و 783 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 107 هەزار 204 کەس برینداربوون.
بوومەلەرزەکە زیانی گەورەیشی بە بەشێکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا گەیاند، بە تایبەتی هەرێمی عەفرین کە تێیدا زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ