رووداو - سلێمانی
رووداو چەند وێنەیەکی تایبەتی نەوشیروان مستەفا و شوعلە عەلی هاوژینی بڵاودەکاتەوە، کە لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گیراون.
لە رۆژی 21-9-2013 نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هاوژین و دوو کوڕەکەی لە بنکەیەکی هەڵبژاردن لە سلێمانی دەنگی دا.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 17-3-2017 خاتوو شوعلە عەلی، هاوژینی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی فارووقی پزیشکی کۆچی دوایی کرد.

خاتوو شوعلە لە ساڵی 1957 لەدایکبووە. ساڵی 1981 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ نەوشیروان مستەفا پێكهێناوە، دوو كوڕ و كچێكیان هەن بە ناوەكانی (نما، چیا و چرا). لە زۆربەی وێستگە و رووداوە سیاسییەكانی كوردستان لە شاخ و شار هاوبەشی نەوشیروان مستەفا هاوسەری كردووە، بەڵام زیاتر وەكو خانمێكی ماڵ دەركەوتووە لە بابەتە سیاسی و حیزبییەكان رۆڵێكی نەبووە.
خاتوو شوعلە عەلی سەعید لە ساڵی 1957 لە سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی هەر لە سلێمانی تەواوکردووە، دواتریش زانکۆی تەواوکردووە.

شوعلە عەلی، خوشکەزای هاوڕێی دێرینی نەوشیروان مستەفا، رەفعەتی مەلایە کە لە ژیانی لاوێتی و لەسەردەمی شاخدا پێکەوەبوون و بەهاوڕێی شار و شاخی نەوشیروان مستەفا ناسراوە.
شوان عەلی و شێرکۆ عەلی، دوو برای شوعلە خانن، کە لە ریزەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا لە ساڵانی هەشتا شەهیدبوون.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ