رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی فیستیڤاڵی دوو رۆژەی سەمەنی دەستی پێکرد، فیستیڤاڵەکە تایبەتە بە خواردەمەنی کوردی و بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی کوردەواری.
سەمەنی جۆرێک خواردەمەنی کوردەوارییە وەکو حەڵوایە، بەڵام لە فیستیڤاڵەکە چەندین خۆر خواردەمەنی دیکە ئامادەکرابوو لە لایەن پێنج گرووپی ژنانەوە و خەڵکیش بە گەرم و گووڕییەوە بەشدارییان لە فیستیڤاڵەکە کردووە.
فیستیڤاڵەکە بە هاوکاریی سەندیکای کرێکارانی کوردستان لقی سلێمانی رێکخراوە و داهاتەکەشی بۆ کۆمەڵەی نابینایانی کوردستان دەبێت.