وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی 20٪ لە کرێی خوێندنی پارالێڵ

17-03-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیاریان داوە بە لێخۆشبوونى 20%ـی کرێى خوێندنى پارالێڵ.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرەڕاى لێخۆشبونى 40%ـى کرێى خوێندنى پارالێڵ، لە هەوڵێکی دیکەدا بڕیاریدا بە لێخۆشبوونى 20%ـی دیکەى کرێى خوێندنى پارالێڵ لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان".
 
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ (یەکشەممە، 17-3-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بڕیارەکە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت درا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."