لە سەڵماس پیاوێک 6 ئەندامی خانەوادەی هاوژینەکەی دەکوژێت

17-05-2017
شادی عەبدوڵڵا
نیشانەکردن سەڵماس ورمێ، کوشتن
A+ A-

رووداو - ئاژانسی میهر

لە سەڵماس بەهۆی ناکۆکییەکی خێزانی پیاوێک دەستڕێژی گوللە لە خانەوادەی هاوژینەکەی دەکات، 6 کەس دەکوژێت و دوو منداڵیش بریندار دەکات.

رۆژی چوارشەممە 17-5-2017 لە شاری سەڵماس -ی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە شەڕێکی خێزانیدا بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە دەستبەجێ 5 ئەندامی خێزانێک کوژران و 3 کەسیشیان بریندار بوون. پاشان یەکێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی راگەیاندنی فەرمانداری سەڵماس، پیاوێک بەهۆی ناکۆکیی لەگەڵ خێزانی هاوژینەکەی، هەموویانی داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و دواتر هەڵاتووە.


لە رووداوەکەدا کۆرپەیەکی 2 مانگان و کچێکی 8 ساڵانیش برینداربوونە. پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە و لە هەوڵی دەستگیرکردنی بکوژەکەدایە.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە