رووداو - شنگال
دوای چوار ساڵ لە ئاوارەیی، بەشێک لە ئاوارەکانی شنگال بێهیوا بوونە لە گەڕانەوەی ئاسایش بۆ گوندەکانیان، لەسەر چیای شنگال خانوویان دروستکردووە.
ئاوارەیەک دەڵێ، دوای ئەوەی حکومەت بەڵێنەکانی جێبەجێنەکرد، ئەوان بڕیاریاندا خانووە لەسەر چیای شنگال دروستبکەن و دەیانەوێت ئەو ناوچەیە ئاوەدانبکەنەوە.
ئەو ئاوارانەی لەسەر چیاکە خانوویان درووستکردووە زیاتر خەڵکی باکووری شنگالن و بە گوتەی خۆیان بێهیوا بوونە لە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە گوندەکانیان.
قایمقامی شنگال بەوەکالەت رایگەیاند: لەهەوڵدان لە چەند رۆژێکی کەمدا خزمەتگوزاری پێویست بگەیێننە ئەو شەش گوندەی لەلایەن ئاوارەکانی چیای شنگال دروستکراون.
ئەمە لە کاتێکدایە لەسەر چیای شنگال زیاتر لە 15 گوند هەن و تاوەکو ئێستا نزیکەی 200 خانوو لەسەر چیای شنگال دروستکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ