"حاڵمان شڕە و کەم دەرامەتین"؛ کارگوزارانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هونەر حەمید
گردبوونەوەی ژمارەیەک کارگوزار
گردبوونەوەی ژمارەیەک کارگوزار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئامینە کەریم، تەمەنێکە ژینگەی نەخۆشخانەکان دەپارێزێت، بەڵام ئێستا بێ مووچەیە. ئەو مانگانە 150 هەزار دیناری بۆ دەرمانی خۆی و هاوژینە جەڵتەلێدراوەکەی پێویستە، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاقە دینارێکی وەرنەگرتووە.
 
ئامینە کەریم، کارگوزار، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "حاڵمان شڕە گشتی نەخۆش و بەدبەختە گشتی کەم دەرامەتە،ئەگەر ئیش دەکەین و مەعاش نەبێت چی بکەین،هەتابێت هەر قەرزداردەبین".
 
ئامینە لەم قەیرانەدا تەنیا نییە؛ 130 کارگوزاری نەخۆشخانەکانی گەرمیان بایکۆتی دەوامیان کردووە. ئەوان داوای مووچە 332 هەزارییەکەیان دەکەن کە چەندین مانگە دواکەوتووە.
 
مەیلۆ رۆستەم، کارگوزارێکی دیکەیە و باس لە بارودۆخی سەختیان دەکات، ئەو دەڵێت: "ئەگەر ئێمە نەبین نەخۆشخانەکە زبڵ هەڵی دەگرێت 5مانگە دینارێکمان پێنەدراوە،ئێستا 250 هەزاری کرێی سەیارە قەرزارین".
 
هاوکات، محەممەد غەفوور، یەکێکی دیکە لە کارگوزارەکان بە رووداوی راگەیاند: "لە مانگی 12 تا ئێستا کۆمپانیا نەماوە گوتیان تەنفیز موباشر لەهەموو دنیا تەنفیز موباشر واتە یەکسەر پارەکە بدەن کەسە".
 
سەندیکای کرێکاران هۆشداری دەدات؛ دواکەوتنی مووچەی ئەم توێژە کەمدەرامەتە، بارگرانییەکی مرۆیی گەورەی دروستکردووە. لەو بارەیەوە عەدنان محەممەد، بەڕێوەبەری سەندیکای کرێکارانی گەرمیان، ئاماژەی بەوە کرد: "نوسراوەکەیان ئاراستەی بەرێز داوەر و دادگا دەکەین بۆ ئەوەی مافەکەیان لە هەر شوێنێکە هەرکەس بەپرسە لێ دادگا بانگی بکات مافەکانیان بۆ بەگەڕێنێتەوە".
 
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان بەنیازە کۆمپانیایەکی دیکە هەڵبژێرێت کە خاوەن توانای دارایی بێت، تاوەکو دوای دەستبەکاربوونی، پارەی هەر چوار مانگەکە بەیەکەوە بۆ کارگوزارەکان دابین بکات؛ لە کاتێکدا کۆی مووچەی مانگانەی سەرجەم ئەو کارگوزارانە تەنیا 61 ملیۆن دینارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

یەکگرتوو: سبەی لەگەڵ سەرکردایەتیی پارتی کۆدەبینەوە

دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕیارە سبەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و شاندە یاوەرەکەی، لەگەڵ سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانیش کۆدەبێتەوە.