رووداو_هەولێر
ماوەی چەند رۆژێکە لە رۆژئاوای هەرێمی کۆبانی لە روژئاوای کوردستان، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەڵ (یەپەگە) و چەکدارانی گرووپی داعش بەردەوامە و لە نوێترین شەڕوپێکدادانەکاندا، یەپەگە رایگەیاند، کە 8 چەکداری داعشیان کوشتووە، لە نێویاندا ئەمیرێکیان هەبووە، کە بە رەچەڵەک تونسییە.
ئەو ئەمیرەی داعش و چەکدارەکان لەوکاتەدا کوژراون، کە هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی رۆژهەڵاتی کۆبانی و شەڕڤانان بەرپەرچیان داونەتەوە.
ماڵپەرەکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاویانکردەوە، کە شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندەکانی رۆژهەلاتی کۆبانی و بە چەکی قورس تۆپبارانیان کرد، لە بەرامبەردا شەڕڤانانی یەپەگە وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و لە ئەنجامدا 8 چەکداری داعشیان کوشتووە، کە لە نێویاندا ئەمیرێکی داعش بە ناوی ئەبۆ حوسێن ئەلتونسی هەبووە. سەرەرای بریندار بوونی چەند چەکدارێکی دیکەی داعش.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ