قوباد تاڵەبانی: داوای کردنەوەی ئاسمانی تورکیام کرد بۆ سلێمانی

17-07-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا کۆبووەوە و بەگوێرەی نووسینگەکەی، قوباد تاڵەبانی داوای کردووە تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا بکاتەوە. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ئانڵ بۆرا ئينان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کران.
 
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە لە هەولێر بە ئامادەبوونی ئەرمان تۆبجو، کۆنسووڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، "باس لە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرا. جێگری سەرۆکوەزیران پرۆسەی چەکدانانی پەکەکەی بە هەنگاوێکی مێژوویی ناوبرد و هیوای خواست هەنگاوەکانی دیکەی پرۆسەی ئاشتی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت. لەم چوارچێوەیەشدا جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانی حکومەتی هەرێم لە پرۆسەکە و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ سەرخستنی پرۆسەکە."
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا "باس لە کێشەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کرا و قوباد تاڵەبانی داوایکرد تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بکاتەوە."
 
لە تەوەرێکی دیکەدا "گفتوگۆ کرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا. لەم چوارچێوەیەشدا جێگری سەرۆکوەزیران رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدای لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا زانی و رایگەیاند هەرێمی کوردستان خوازیارە هەموو کێشەکانی لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستور چارەسەر بکات."
 
باڵیۆزی تورکیاش "خۆشحاڵی خۆی لە رێککەوتنەکە دەربڕی و هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بە‌غدا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.