رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت دەکات.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەیەکی 5 نهۆمیی شاری کوتی نێوەڕاستی عێراق کەوتەوە. وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، 61 کەس گیانیان لەدەستداوە و تەرمی 14 کەسیشیان ناناسرێتەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پەیامێکی هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانییانی رووداوەکە نارد و هیوای چاکبوونەوەی خێرایشی بۆ بریندارەکان خواست.
مەسرور بارزانی دەڵێت، "وەک هەمیشە دەرگای هەرێمی کوردستان بۆ هەموو لێقەوماوان کراوەیە و وەزارەتی تەندروستیی هەرێم و هەموو دامودەزگاکانمان ئامادەن بۆ چارەسەری برینداران و پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی پێویست."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ