رووداو دیجیتاڵ
میری کوردانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان، لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
میر حازم تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی، هیوای تەمەندرێژی بۆ سەرک بارزانی دەخوازێت "بۆ خزمەتکردنی گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە."
16ی ئابی 1946 پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا، سهرهتا ناوی (پارتی دیموكراتی كورد) بوو، دواتر له كۆنگرهی سێیهمدا له شاری كهركووك لە ساڵی 1953 بڕیاردرا ناوی بكرێته (پارتی دیموكراتی كوردستان). یەکەم سەرۆکی پارتی مەلا مستەفا بارزانی بوو و ئێستاش سەرۆک بارزانی سەرۆکی ئەو حیزبەیە.
هەر رۆژی 16ی ئابی 1946 سەرۆک بارزانی لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبوو.
دەقی پەیامەکەی میر حازم تەحسین بەگ
بەبۆنەی 78 ساڵەی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، پیرۆزبایی لە جەنابی دەکەم. هیوادارم خودا تەمەندرێژی بکات بۆ خزمەتکردنی گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.
هەروەها بە بۆنەی 78 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی، هەموو کادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەم.
میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان لە جیهان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ