گردبوونەوەیەک دژی شکاندنی کێلی گۆڕی بێکەس سازدەکرێ

17-10-2013
جەمال ئەحمەد جەمیل
جەمال ئەحمەد جەمیل
کێلە شکاوەکەی گۆڕی بێکەس
کێلە شکاوەکەی گۆڕی بێکەس
نیشانەکردن شێرکۆ بێکەس
A+ A-
رووداو_ سلێمانی

لەبەرامبەر شكاندنی كێلی گۆڕی شاعیری ناسراوی كورد، شێركۆ بێكەس، كۆمەڵێ‌ نوسەر و رۆژنامەنووسی شاری سلێمانی كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا سبەی هەینی كاژێر 4ی پاشنیوەڕۆ لەسەر گۆڕی شاعیر گردبوونەوەیەك ئەنجامبدەن.

بەشداربووانی كۆبوونەوەكەوە رایانگەیاند، لەبەرامبەر دەستدرێژی كردن بۆ سەر كۆمەڵێ‌ پەیكەر، كە بەسیمبولی دیاری شارەكە و هێمای ئازادی دەزانن، گردبوونەوەكە رێكدەخەن.

بڕیارە لەو گردبوونەوەیەدا دوای خوێندنەوەی بەیاننامەیەك، باس لە ئەنجامدانی چەند چالاكییەكی دیكە بكرێت لە داهاتوودا.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە