رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە سنووری هەولێر، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی هاتووچۆی هەولێر، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی هەولێر - دهۆک و نزیک گوندی شاخۆڵان، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت وەرگەڕا و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
هاتووچۆی هەولێر لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە بڵاویکردووەتەوە، "بەهۆی تیژڕۆیی و تەڕبوونی رێگەکە بە ئاوی باران شۆفێرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە."
بەگوێرەی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ لەو ژمارەیە 773 رووداوی وەرگەڕان بووە، لە ئەنجامی کۆی رووداوەکاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ