کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت

17-11-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و بەیانی باران بەردەوام دەبێت، بەڵام بە رێژەی کەمتر لە دوو رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ ئاستی بارانبارین لە دهۆک زیاتر دەبێت. رۆژی شەممەش نمەباران لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
 
رۆژی هەینی، 17-11-2023،  بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە بڵاوکردەوە و بەپێی راگەیێندراوێکی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ تەمێکی کەم لە کاتەکانی بەیانی لە هەندێک ناوچە، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوەڕاستی هەرێمی کوردستان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت، رێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت، پاشان کاریگەری ئەو نزمە پاڵە ەستۆیە لەناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان بە لاوازی دەمینێتەوە.
 
بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی کەشوهەوای ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت:
 
- خێراىی با: لەسەرخۆ - مامناوەند  10  بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت. 
- ئاڕاستەی با: باشوور و باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
- پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
- مەوداى بینین: لە نێوان 6 بۆ 9  کیلۆمەتر دەبێت. 
 
هەرچی پێشبینییەکانە بۆ کەشوهەوای رۆژی شەممە، 2023-11-18، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی بەیانی تەمێکی کەم دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی کەم لەناوچە جیاجیاکان، بە تایبەت لەناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان.
 
پلەی گەرمای ناوچەکان بۆ رۆژی شەممە:
 
- هەولێر: 19 پلە
- سلێمانی: 18 پلە
- دهۆک: 20  پلە
- کەرکووک: 21پلە
- هەڵەبجە:  20 پلە
- زاخۆ:  20 پلە
- گەرمیان: 24 پلە
- حاجی ئۆمەران: 11 پلە
- سۆران: 19پلە
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.