گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف: ئەوانەی ناویان بە جێگرەوە بۆ حەج دەرچووە یەدەگن

17-11-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-

هەولێر دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو کەسانەی ناویان وەک جێگرەوە بۆ فەریزەی حەج دەرچووە یەدەگن و تەنیا ئەو کاتە دەبنە سەرەکی کە کەسانێک لەبەر هەر هۆکارێک نەتوانن بچنە مەککە بۆ حەج. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی 11ی 2025، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەوانەی بۆ حەج ناویان گەڕاوەتەوە دوو جۆرن؛ فەرمی و جێگرەوە. جێگرەوەکان یەدەگن."
 
لەنێو خەڵکدا وا بڵاوبووەتەوە کەسانێک نامەیان بۆ چووە، بەڵام ناویان لەنێو لیستی چوونی هاونیشتمانییەکان بۆ حەج نییە. بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بابەتە راستەقینەکە ئەوەیە هەندێک کەس ناویان وەک جێگرەوە دەرچووە. جێگرەوەکانیش تەنیا ئەو کاتە دەبنە سەرەکی کە کەسانێک لەبەر هەر هۆکارێک نەتوانن بچنە مەککە بۆ حەج. 
 
دوێنێ لە رێوڕەسمێکدا بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە شێوەی ئەلیکترۆنی تیروپشکی بۆ ئەو کەسانە کرد کە ناویان تۆمار کردبوو ساڵی داهاتوو بچنە حەج. 
 
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ناوی 3 هەزار و 991 کەس وەک هاووڵاتی ناویان دەرچووە، لەگەڵ 113 کەس لە کەسوکاری شەهیدان".
 
نەبەز ئیسماعیل لەبارەی ئەگەری ئەو گۆڕانکارییە گوتی: "هەندێک کەس ناچن؛ هەندێکیان بۆیان ناگونجێ؛ رەنگە هەندێک جاریش مردن ببێتە رێگری بەشدارینەکردن."
 
ناونووسین بۆ چوونە حەجی 2026 لە 11ـی ئەیلوول دەستیپێکرد و کاژێر 12:00ـی شەوی 26ـی ئەیلوولی 2025 کۆتایی هات؛ 89 هەزار و 893 کەس ناویان بۆ چوونە حەج تۆمارکردبوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی کەلار

کارەبای گەرمیان: پێدانی کارەبا بۆ 15 کاژێر کەمبووەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرما و زیادبوونی خواست، پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ 15 کاژێر کەمبووەتەوە. دەشڵێت، بەهۆی "نەبوونی نەختینە"ـەوە کارکردن لە ژمارەیەک پڕۆژەی سنوورەکە وەستاوە.