شارەوانی: لە 35%ـی زبڵ و خاشاکی هەولێر پاشماوەی خۆراکە

18-03-2019
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
بەتەمەنەکان گلەیی لە گەنجان دەکەن
بەتەمەنەکان گلەیی لە گەنجان دەکەن
نیشانەکردن خۆراک
A+ A-

رووداو - هەولێر

منداڵەکانی نێو بازاڕی شێخەڵڵا وەک هەمیشە باری گرانی هاونیشتمانیان دەگوازنەوە، بارێک کە کڕیارانی دەزانن بەشێکی بەهۆی کەلتووری زۆر کڕین و زۆر دروستکردن دەچێتە نێو تەنەکەکانی زبڵەوە.

حاجی سوهەیلە وەک هەر جار هاتووە پێداویستی رۆژانەی ماڵ بکرێت، خۆی کە نەبوونی و ناسۆری ژیانی بینیوە، گلەیی لە گەنجان دەکات و دەڵێت "تەنانەت ئاویش زیاد لە پێویست خەرجناکەم. کارەباش بەهەدەرنادەم، بەڵام گەنجەکان وانین".

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 1800 خواردنگە و چێشتخانە هەن، کە وەک بەرپرسانی شارەوانی دەڵێن تێیاندا جینۆسایدی خۆراک بەڕێوەدەچێت. کامێرای رووداو وێنەی دیمەنێکی گرتووە کە  خێزانێکی پێنج کەسی دوای تێرخواردن و رۆیشتنیان  لە رێستۆرانتێک، هێشتا بە پاشماوەی خواردنەکەیان دەکرێ سێ کەسی دیکە تێربخۆن.

جێگری بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی شارەوانی هەولێر دەڵێت، رۆژانە بڕێکی زۆر خواردن بەهەدەردەدرێت، بەجۆرێک لە 35%ـی زبڵ و خاشاکی هەولێر بریتییە لە پاشماوەی خۆراک.

رۆژانە لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 600 تۆن زبڵ فرێدەدرێت، کە زیاتر لە دوو هەزار تۆنی خۆراکە.

لە زۆربەی شارە گەورەکانی جیهاندا ژمارەیەک لە خەڵک قووتی رۆژانەیان لەسەر زبڵخانەکان پەیدا دەکەن، بەجۆرێک نزیکەی یەک ملیار کەسی برسی، ژەمی نانیان لە زبڵخانەکانی کەسانی دیکەدا دابیندەکەن، کە ئەمە خەسارێکی زۆری ئابووری و ژینگەیی لێکەوتووەتەوە.

جگە لەوەی لە وڵاتانی پێشکەوتوودا بۆ رێگری لە بەفیڕۆچوونی، خۆراک بە دانە یان گرام دەفرۆشرێت و پاشماوەی خۆراک بەجیا کۆدەکرێتەوە، لە هەمانکاتدا ئەو وڵاتانە کۆمەڵێک یاسا و رێسای تایبەتیان بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە داناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە