لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێکی سۆران چوار کەس بریندار بوون

18-04-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێکی قەزای سۆران لە پارێزگای هەولێر، چوار کەس بریندار بوون.
 
رۆژی هەینی، 18ـی نیسان، رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 10:00ـی ئەم شەو، لە ماڵێکی گەڕەکی ئیسقەلا لە سۆران ئاگر کەوتەوە، کە بەهۆیەوە چوار ئەندامی خێزانێک بریندار بوون."
 
رەوەند مەغدید گوتی: "برینی سێ کەسیان سەختە و دوای چارەسەری سەرەتایی لە فریاکەوتنی سۆران، رەوانەی فریاکەوتنی هەولێر کراون، بەڵام باوکەکە برینەکەی سووکە و لە کاتی هەوڵدان بۆ رزگاکردنی ئەندامانی خێزانەکەی برینداربووە."
 
بە گوتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران: "ئاگرەکە لە ئەنجامی تێکردنی نەوت لە سۆپا دروست بووە و سۆپاکە تەقیوەتەوە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.