لە سنووری ئاکرێ شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە دروست بوو؛ دوو کەس بریندارن

 
رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان هەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو بریندار بەهۆی شەڕی ناحیەی گردەسێن گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ. 
 
بەگوتەی نێچیرڤان هەرکی، یەکێک لە بریندارەکان گوللەیەک بەر سەری کەوتووە ئێستا لەژێر چارەسەری پزیشکی دایە، "دۆخی تەندروستی باشە." ئەوی دیکەیان کەسێکی بەتەمەنە و "پارچەی بەرکەوتووە".  
 
ئەمڕۆ ئێوارە لە دووڕیانی ناحیەی گردەسێن شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە دروستبوو، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تاوەکو ئێستا کەسێک بریندارە و ئۆتۆمبێلێک سوتاوە. 
 
 
شەڕەکە بۆ کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەکە دەگەڕێتەوە کە پێش چەند هەفتەیەکە جارێکی دیکە شەڕ لە نێوانیان دروستببوو.