سەرجەم حاجییانی هەرێمی کوردستان گەیشتنە سعودیە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
ژمارەیەک حاجی لە مەککە؛ وێنەکە ساڵی 2025 گیراوە
ژمارەیەک حاجی لە مەککە؛ وێنەکە ساڵی 2025 گیراوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوا کاروانی حاجییانی کوردستان گەیشتنە شاری مەککەی پیرۆز و ئێستا سەرجەم حاجییان کە ژمارەیان پێنج هەزار و 120 کەسە، بە سەلامەتی گەیشتوون.
 
رۆژی دووشەممە، 18ـی ئایاری 2026، کاروان ستوونی، گوتەبێژی فەرمیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، دوا کاروانی حاجییان لە کەشێکی گونجاودا گەیشتوونەتە شوێنی نیشتەجێبوونیان و رۆژانە هەموو خزمەتگوزارییەکیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دابین دەکرێت.
 
بە گوتەی کاروان ستوونی، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئەم ساڵ هەموو حاجییانی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکە گەشتیان کردووە و ئاسانکاریی تەواویان بۆ کراوە.
 
دوێنێ رۆژگار جەعفەر، بەرپرسی راگەیاندنی پڕۆسەی حەج لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوتبوو: "ئەمشەو دوایین کاروانی حاجییانی ئەم ساڵ دەگاتە سعودیە کە ژمارەیان 150 کەسە و لە پاڕیزگای سلێمانییەوە دێن."
 
ئەم ساڵ 5 هەزار و 120 کەس بە تیروپشک ناویان بۆ حەج دەرچووە. 7ـی ئایاری 2026، یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بۆ حەجی ئەم ساڵ لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوت.
 
ئێوارەی دووشەممەی داهاتوو حاجیان بە چوونیان بۆ عەرەفە دەست بە جێبەجێکردنی فەریزەی حەج دەکەن، رۆژی سێشەممە تاوەکو ئێوارە لە کێوی عەرەفە دەمێننەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ژمارەیەک پێشمەرگەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بانگەشەی سوپای پاسداران بۆ بردنی چەک بۆ سنە رەتدەکەنەوە

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ، حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پلانی ئەوەیان هەبووە بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی ببەنە نێو پارێزگای سنە، بەڵام هێرشیان کراوەتە سەر و دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنییەکەدا گیراوە. بەرپرسانی حیزبەکانیش رەتی دەکەنەوە.