رووداو دیجیتاڵ
بە چوار مووشەک هێرشکرایە سەر کەمپی سوورداش لە سنووری سلێمانی، ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵە بە رووداوی گوت، دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئایاری 2026 ئەمجەد حوسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە رووداوی راگەیاند، کاژێر 10ی ئەمشەو بە چوار مووشەک هێرشکراوەتە سەر کەمپی سوورداش."
سەبارەت بە زیانەکانی هێرشەکە، ئەمجەد حوسێن پەناهی گوتی: "دوو کەس بە سووکی بریندار بوون."
هەرچەندە ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامە، ئێران ناوە ناوە هێرش دەکاتە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵات.
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە دوای ئاگربەستەوە، هەرێمی کوردستان بە 68 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە.
لە سەرەتای دەستپێکی شەڕی ناوچەکەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە زیاتر لە 77 هێرش کەمپەکانی کۆمەڵە و بە 126 مووشەک و درۆنیش کەمپ و ناوەندە تەندروستییەکانی حیزبی دیموکراتی کردووەتە ئامانج.
بە گشتی لە 28ی شوباتی رابردووەوە تاوەکو ئێستا، هەرێمی کوردستان رووبەڕووی 735 هێرشی درۆنی و مووشەکی بووەتەوە، کە زیاتر لە 68 لەو هێرشانە لە دوای راگەیاندنی ئاگربەستەوە کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ