وەزارەتی خوێندنی باڵا زانكۆیەكی خستە لیستی رەش

18-07-2016
نیشانەکردن وەزارەتی خوێندنی باڵا
A+ A-

رووداو - هەولێر

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، زانكۆی یورك له‌ هه‌ولێر، كه‌ شێوازی خوێندن تێیدا به‌شێوه‌ی ئۆنلاینه،‌ باوه‌ڕپێكراو نییه‌، بۆیە داوا له‌ خوێندكاران و قوتابیان ده‌كەات پاره‌ی خۆیان له‌و زانكۆیه‌ به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن.

عه‌باس ئه‌كره‌م، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند "ماوه‌یه‌كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر زانكۆیه‌ك به‌ناوی زانكۆی یورك باره‌گای كردووەته‌وه‌، ئێمە به‌ خه‌ڵكی كوردستان و خوێندكاران و قوتابیانی خۆشه‌ویست دەڵێین ئه‌و زانكۆیه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستییەوە نییه‌ و، بێ مۆڵه‌تەو باوه‌ڕپێكراو نییه"‌.

عه‌باس ئه‌كره‌م لە راگەیێندراوێكدا روونیکردەوە "شێوازی خوێندنی ئۆنلاین له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق باوه‌ڕپێكراو نییه‌، بۆیه‌ ئه‌م زانكۆیه‌ش بۆ خوێندن پشتی به‌ شێوازی ئۆنلاین بەستووە، لەهەمان کاتدا بەدەر لە رێنمایی و رێوشوێنەکانی کردنەوەی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان، کە بەیاسا لە پەرلەمانی کوردستان رێکخراوە و لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، کراوەتەوە، بۆیە ئەوەش پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانە".

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا له‌ خوێندكاران و قوتابیان ده‌كات بەهیچ جۆرێک داواكاری پێشكه‌ش به‌و زانكۆیه‌ نه‌كه‌ن، چونكه‌ بڕوانامه‌كانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕپێكراو نین‌ و پاره‌ی خۆیان به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە