رووداو - هەولێر
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی سەردانی مالیکی بۆ هەرێمی کوردستان و سلێمانی دەڵێت "سەردانی مالکی بۆ سلێمانی کارێکی باشە".
رۆژی دووشەممە 18-7-2016 فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی نووری مالیکی ، ئەمینداری حیزبی دەعوە راگەیاند " مالیکی سەرۆکی حیزبێکی گەورەیە و کۆبوونەوە لەگەڵی کارێکی باشە و هیواش دەخوازن ئەو جۆرە سەردان و کۆبوونەوانە خزمەت بەپرسی کورد بکات".
فازڵ میرانی بەرۆژنامەنووسانی گوت، نووری مالیکی سەرۆکی حیزبێکی گەورەیە لەعێراقدا و رۆژگارێکش لەگەڵ کورد پێکەوە خەباتیان بۆ رووخانی رژێمی بەعسکردووە.
رۆژی دووشەممە 18-7-2016 نووری مالیكی گەیشتە فڕۆكەخانەی شاری سلێمانی و لەلایەن ئاسۆ فەرەیدوون، پارێزگاری ئەو شارە و، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئەو حیزبە پێشوازی لێكرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ