تورکیا 13 کورسیی خوێندنی باڵا بە فێرخوازانی هەرێمی کوردستان دەدات

19-01-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تورکیا بڕیاری داوە 13 کورسیی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) پێشکێش بە فێرخوازانی هەرێمی کوردستان بکات. خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان مەرجەکانی بڵاوکردوونەتەوە و دەڵێت، "هەرکەسێک ئارەزووی خوێندن لەو وڵاتە دەکات، با فۆرم پڕبکاتەوە."
 
رۆژی یەکشەممە، 19ـی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "8 کورسی بۆ دامودەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەبێت، پێنج کورسیی دیکەیش بۆ تەواوی وەزارەتەکانی دیکەیە."
 
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو دەستپێشخەرییەی تورکیا، دوای سەردانی ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا دێت بۆ ئەو وڵاتە و بەسەرکردنەوەی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا."
 
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، "ساڵی رابردوو، شاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا چووە تورکیا و کۆمەڵێک کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ دامودەزگاکانی ئەو وڵاتە هەبوو، لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوولا دروستبوو، لەو چوارچێوەیەدا تورکیا بڕیاری دا 13 کورسیی خوێندنی باڵا پێشکێش بە فێرخوازانی هەرێمی کوردستان بکات."
 
وەزارەتی ئەم مەرجانەی بڵاوکردوونەتەوە:
 
1-  پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2-  پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە. 
3- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە 65 کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ماستەر و لە 70 کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی دکتۆرا.
4- ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن. 
5- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامە پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت بۆ خوێندنی ماستەر، ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت بۆ خوێندنی بەرنامەی دکتۆرا).
6- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
7- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی تورکیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاریی زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
 
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هەر کەسێک ئەو مەرجانەی تێدایە و ئارەزووی خوێندن لە تورکیا دەکات، لەم لینکەوە فۆرم پێشکێش بکات.
 
گوتەبێژی خوێندنی باڵا گوتی، "هەرکەسێک ئەو مەرج و رێنماییانەی تێدا نەبێت، مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت". دەشڵێت، کاتی پێشکێشکردن لە 10-01-2025ـەوە دەستپێدەکات."
 
بۆ هەر کەسێک کە زەمالەکە وەردەگرێت، بۆ پڕکردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکە بکات. 
 
وەزارەتەکە باسی لەوە کردووە: "دوای پێشکەشکردن لەڕێگەی ئۆنلاین، ئەم زانیارییانەی خوارەوە لە رێگەی ئیمێلی (maqsood.mohammed@mhe-krg.org) بۆ وەزارەتەکەمان رەوانە بکەن".
 
زانیارییەکان ئەمانەن:
 
Full name:
Application No.:
Applied program:
Email address:
Telephone No.:
Copy of the application

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاوکارییەکە بە هاوئاهەنگی نێوان دەزگای خێرخوازی بارزانی و کارگەی ئیستەنبووڵ بۆ پەردە بووە.

پەردە بۆ زیاتر لە 500 ماڵی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی شۆڕش دابینکرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی کارگەیەکی دروستکردنی پەردە، بۆ زیاتر لە 500 ماڵی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی چەمچەماڵ، پەردە دابین دەکات. بەرپرسی نووسینگەی کەرکووکی دەزگا خێرخوازییەکە دەڵێ، هاوکارییان بۆ زیانلێکەوتووان بەردەوام دەبێ.