کەشوهەوای رۆژانی جەژنی رەمەزان و نەورۆز چۆن دەبێت؟


رووداو دیجیتاڵ

سبەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە و دووسبەیش یەکەم رۆژی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییە. کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، رۆژانی جەژن باران دەبارێت. کەشناسێکیش پێشبینی دەکات، بارانبارین بەردەوام بێت و ناوبەناو خۆش بکاتەوە.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە نمەباران لە هەرێمی کوردستان دەبارێ. شەو دابارین زیاد دەبێت بۆ شێوەی بارانی بەردەوام بەدرێژایی کاتەکان و بۆ کاتەکانی بەیانی".
 
پێشبینی بۆ رۆژانی جەژن
 
کەشناسی پێشبینی دەکات، کاژێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ کاژێر 06:00ـی بەیانی سبەی رێژەی باران بەمشێوەیە بێت:
هەولێر: 25 – 30 ملیمەتر
سلیمانی :  1– 20 ملم 
دهۆک  20 – 25 ملیمەتر
کەرکووک: 30 – 35 ملیمەتر
هەڵەبجە: 10 – 15 ملیمەتر
سۆران: 15 – 20 ملیمەتر
راپەرین: 15 – 20 ملیمەتر
گەرمیان: 20 – 25 ملیمەتر
زاخۆ: 15 – 20 ملیمەتر
 
لەبارەی سبەیەوە کەشناسی دەڵێت: "لە نیوەرۆ بەدواوە هەورە برووسکە و تاوەباران زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە".
 
کەشناسیی پێشبینی دەکات، کاژیر 06:00ـی بەیانی هەینی تاوەکو هەمان کاتی رۆژی شەممە بڕی بارانبارین بەمشێوەیە بێت:
هەولێر: 20 – 25 ملیمەتر
سلێمانی: 15 – 20 ملیمەتر
دهۆک: 15 – 20 ملیمەتر
کەرکووک: 15-20 ملیمەتر
هەلەبجە: 10-15 ملیمەتر
سۆران: 10 – 15 ملیمەتر
راپەرین: 15 -20 ملیمەتر
گەرمیان: 40-45 ملیمەتر
زاخۆ: 20-25 ملیمەتر
 
لەبارەی رۆژی شەمە 21ـی ئادار و یەکەم رۆژی ساڵی نوێی کوردی و نەورۆز، کەشناسیی رایگەیاندووە: "هەوری باراناوی بەردەوام دەبێت بەدرێژایی کاتەکان لەنێوان باران و تاوەباران و هەورە برووسکە دەبێت:
 
پێشبینی بڕی بارانبارین لە کاژێر 06:00ـی بەیانی شەممە بۆ هەمان کاتی رۆژی یەکشەممە بەمشێوەیە کراوە:
هەولێر: 20 -25 ملیمەتر
سلێمانی: 10 – 15 ملیمەتر
دهۆک: 15 -20 ملیمەتر
کەرکووک: 25 – 30 ملیمەتر
هەڵەبجە: 5 – 10 ملیمەتر
سۆران: 10-15 ملیمەتر
راپەرین: 10 -15 ملیمەتر
گەرمیان: 15 – 20 ملیمەتر
زاخۆ: 15 – 20 ملیمەتر
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، یەکشەممە ناجێگری کەش بەردەوام دەبێت و "تاوەباران" زۆرینەی ناوچەکان دەگرێتەوە و دووشەممە کاریگەریی شەپۆلەکە لاواز دەبێت.
 
د. لوقمان موفتی، شارەزای کەشوهەوا، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهێزترین کاتی شەپۆلەکە شەوی پێنجشەممە بۆ بەرەبەیانی هەینی دەبێت، سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێ، بەڵام جار جار باران دەوەستێ بۆ ماوەیەک نابارێ، دواتر دەستپێدەکاتەوە".
 
لەبارەی رۆژانی دواترەوە موفتی پێشبینی دەکات، "شەممە بارانی ناوبەناو دەبارێ و یەکشەممە بەهێزتر دەبارێ، بەگشتی تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە لە سێ شەپۆلی جیاوادا بارانی باش لە هەرێمی کوردستان دەبارێ".
 
ئەو شارەزایەی کەشناسی پێشبینی کرد، سبەی و دوو سبەی بڕی بارانی زیاتر لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی ئەو دوو پارێزگایە و ئیدارەی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی ببارێ بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە.
 
پلەی گەرمای سبەی
 
سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ، پلەی گەرما پێنج بۆ شەش پلەی سیلیزی دادەبەزێت و کەشناسی دەڵێت، بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 12 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی