لە سلێمانی نرخی گازی ماڵان لە سیتییەکان سێ هێندە بەرز بووەتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
گاز لە سیتییەکان نەبڕاوە، بەڵام بە نرخی سێ بەرامبەر دەفرۆشرێت
گاز لە سیتییەکان نەبڕاوە، بەڵام بە نرخی سێ بەرامبەر دەفرۆشرێت
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژانە دەیان ئۆتۆمبێل لەبەردەم قایمقامییەتی سلێمانی دەوەستن بۆ ئەوەی لەگەڵ لیژنەکاندا گازی ماڵان دابین بکەن؛ لە کاتێکدا قەیرانەکە لە گەڕەکەکان بەرەو چارەسەر دەچێت، بەڵام لەنێو سیتییەکاندا گرفتەکە وەک خۆی ماوەتەوە.
 
لە قەیرانی چەند رۆژی رابردووی کەمیی کارەبا و گازدا، زۆرینەی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان نەیانهێشتووە دانیشتووانی نێو سیتی و کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان بێ گاز بن، بەڵام بە نرخێکی گران و نزیکەی 3 هێندەی جاران بۆیان دابین کردوون.
 
زریان سەڵاح، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمپانیای (ئێم جەی هۆڵدینگ) دەڵێت: "هۆکاری گرانبوونی نرخی گاز پەیوەندیی بەو شەڕەوە هەیە لە هەموو جیهاندا دروست بووە، ئێمە بەو حاڵەشەوە نەمانهێشت دانیشتووانی پڕۆژەکانمان بێ گاز بن."
 
پێش شەڕی ئێران، نرخی مەترێک گاز بۆ سیتییەکان بە نزیکەی 2500 دینار دابین دەکرا، بەڵام ئێستا نرخەکەی لە هەندێک شوێن نزیک بووەتەوە لە 6000 دینار. خاوەنی کۆمپانیایەکی دابینکردنی گازی سیتییەکان، هۆکارەکە بۆ نەبوونی چاودێری و لێپرسینەوە لە بازاڕدا دەگەڕێنێتەوە.
 
شەماڵ سەڵاح، خاوەنی کۆمپانیای (گازلاین) بۆ دابینکردنی گازی سیتییەکان دەڵێت: "هۆکاری گرانبوونی گاز بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە بازاڕی ئازاددا هیچ سانسۆرێک لەلایەن حکومەتەوە نییە و خەڵک باجەکەی دەدات."
 
پێش هەڵگیرسانی شەڕی ئەو وڵاتە زلهێزانە، نرخی یەک تۆن گازی بازرگانی 700 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بۆ سەروو دوو ملیۆن و 200 هەزار دینار دینار هەڵکشاوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گوندی کانی گەنی

دانیشتووانی کانی گەنی داوای چاککردنی رێگەوبانی گوندەکەیان دەکەن

دانیشتووانی گوندێکی سنووری هەولێر گله‌یی لە کەمیی خزمەتگوزارییەکان دەکەن و دەڵێن، رێگەوبانی گوندەکەیان وێرانە. قایمقامی قەزاکەش باس لەوە دەکات، بەهۆی دۆخی دارایی و نەبوونی بودجەوە، ناتوانن هیچ بەڵێنێکیان پێبدەن.