24 Photos
رووداو- هەولێر
لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر مەراسیمێک بۆ قوتابییە یەکەمەکانی بەڕێوەچوو ، پاشان لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەڵاتکران.
رۆژی سێشەممە 12-7-2016 وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامەکانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی و وێژەیی لە بەشە زانستی و وێژەییەکان بۆ ئەمساڵی خوێندن ئاشکرا کرد.
ئەمساڵ 263 هەزار و 954 قوتابی و خوێندکاری پۆلەکانی (نۆیەمی بنەڕەتی و دوانزەی ئامادەیی و پیشەییەکان)، بەچاودێری 54 هەزار و 301 چاودێر و بەڕێوەبەر و یاریدەدەر لە 4 هەزار و 270 هۆڵ تاقیکردنەوەیان ئەنجامداوە.