بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە قەزای شێخان دوو کەس دەکوژرێن

19-07-2019
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
نیشانەکردن کوشتن
A+ A-

رووداو - هەولێر 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی چڕە لە قەزای شێخان کچ و کوڕێک کوژران. 

بەپێی زانیارییەکان، کچەکە تەمەنی 18 ساڵە، کوڕەکەش تەمەنی 30 ساڵە و خێزاندارە، رووداوەکەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە. 

هێمن سلێمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بکوژەکە کە برای کچەکە بووە دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئێستا تەرمی هەردووکیان لە نەخۆشخانەی دادە لە دهۆک و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەم وێنە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە و تێیدا وێنەی خوێندکارێک کێشراوە کە بە ئۆنلاین خەریکی خوێندنە. وێنە: AI

ئەو قوتابی و خوێندکارانەی ئینتەرنێتیان نییە، چۆن بخوێنن؟ قسەی وەزیرانی خوێندنی باڵا و پەروەردە بۆ رووداو

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو ‏قوتابییانەی بە هەر هۆكارێك هێڵی ئینتەرنێتیان بۆ خوێندنی ئۆنلاین نییە، دەتوانن سوود لە تەلەڤیزیۆنی پەروەردەی پارێزگاکان وەربگرن بۆ ‏خوێندنەكەیان.‏ بۆ خوێندکارانی زانکۆش، وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت، دەسەڵات دراوە بە سەرۆکایەتیی زانکۆکان رێگە چارەیان بۆ بدۆزنەوە