رووداو - گەرمیان
کەمیی بودجە و کەمیی میلاک کوشتنی ئاسکی کێوی لەدەڤەری گەرمیان زیادکردووە ، بە جۆرێک تەنیا له‌ماوه‌ی 3 مانگدا زیاتر له 300 ئاسكی كێوی جگه له باڵنده كوژراون. پێشتر هەوڵدەدرا لە رێگەی پۆلیسی دارستانەوە رێگری لە راوچییان بگیرێت کە ئاسکی کێوی راو نەکەن ، بەڵام وەک بەڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان ده‌ڵێت كێشه‌ی بودجه و كه‌میی میلاك و له‌كاركه‌وتنی ئۆتۆمبێله‌كانیان وایكردووه نه‌توانن رێگری لە راوکردن بکەن.
راوكردنی نایاسایی له گه‌رمیان سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و رێكخراوه‌كانی ژینگه ده‌ڵێن له ماوه‌ی 3 مانگدا زیاتر له 300 ئاسكی كێوی جگه له باڵنده كوژراوه.
رۆژنامه‌نووسێك دادگاكان به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێت له‌وه‌ی سزای تووندی ئه‌و كه‌سانه نادرێت كه راو ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان له چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ی به‌مۆو ده‌شتی قۆره‌توو و كفری و خانه‌قین به 573 پۆلیس و 36 ئۆتۆمبێل كاره‌كانی خۆیان راده‌په‌ڕێنن. به‌شێك له ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌كار كه‌وتوون و له‌ماوه‌ی 8 مانگدا ده‌ستیان به‌سه‌ر 79 پا‌رچه چە‌كدا گرتووەو 184 راوچیان داوه‌تە دادگا. هەروەها 11ملیۆن و 65 هه‌زار دینار غه‌ره‌مه‌یان كردووه. به‌پێی ئاماری رێكخراوی ژینگه‌پارێزی گه‌رمیان به به‌راورد له‌گه‌ڵ 8 مانگی ساڵی پاردا رێژه‌ی راوكردن زیادیكردووەو ساڵی پار كه‌متر له 30 ئاسك راوكراوه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ