رووداو - هەولێر پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە بەرەکانی شەڕ رایگەیاند، هێزی پێشمەرگە ژمارەیەک گووندی سەر بە ناحیەی سنوونێ و سەنتەری ناحییەکە، کە سەر بە قەزای شنگالە کۆنترۆڵکردووەتەوە. دیارترین ئەو گووندانەی کۆنترۆڵکراونەتەوە بریتین لە: گوهبەل، دووگور، بورک، زۆراڤا و دوهۆلا. پەیامنێری رووداو راشیگەیاند، کە هێزی پێشمەرگە لە پێشڕەوی بەردەوامە و پێدەچێت بەو نزیکانە تەواوی ناحیەکە کۆنترۆڵبکرێتەوە. هێڤیدار ئەحمەد گوتیشی کە هێزی پێشمەرگە لەو هێرشەدا هیچ شەهید و بریندارێکی نەبووە. ئاماژەی بەوەشکرد کە چەکدارانی داعش بەرەو سووریا هەڵاتوون.