رووداو - سلێمانی
ئەو كەلوپەل و نامانەی لە وڵاتانی دەرەوە دێنە فەرمانگەی پۆستەی سلێمانی، هێشتا لەم ژوورەدا بە كەڵەكەكراوی ماونەتەوە، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناونیشانە هەڵانەی لەسەر پۆستەكان نووسراون.
ئەم هاونیشتمانیە هاتووە، لەرێگەی ئەم فەرمانگەیەوە كەلوپەلەكانی بنێرێت بۆ ئەوروپا، چونكە وەک خۆی باسیدەكات، ئەگەر چی درەنگیش پۆستەكەی بگات، بەڵام دەزانێت كەلوپەلەكانی نافەوتێت.
ئێستا ئاڵوگۆڕی نامەو كەلوپەل ناردن بۆ وڵاتانی دنیا، لەم فەرمانگەیە كارئاسانی زۆری بۆ خەڵك كردووە ، بەڵام ئەوەی بووەتە گرفتی بەردەم كارمەندانی ئەو فەرمانگەیە، ئەو پۆستە بێناونیشانەن لەدەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە پێیان دەگات.
بە پێی ئامارێكی فەرمانگەی پۆستەی سلێمانی لە ساڵی 2014دا، 56 هەزار و 894 پۆست، لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی هاتووە، لەبەرامبەردا 56 هەزار و 578 پۆستی رۆیشتوو هەبووە، داهاتی ئەو فەرمانگەیە لەهەمان ساڵدا گەشتووەتە 579 ملیۆن و865 هەزارو 150 دیناری عێراقی.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ