رووداو دیجیتاڵ
لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان هاونیشتمانییان چوونە مزگەوتەکان و نوێژی جەژنیان کرد.
یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە 21ـەمین رۆژی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێرانە. تائێستا شارەکانی کوردستان لەژێر هەڕەشەی جەنگەکەدان
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا گوتی: گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی هێرشەکانیان بەردەوام دەبن، تەنیا حیزبوڵڵا بە مەرج هێرشەکانی بۆ ماوەی 5 رۆژ راگرتووە. ئەو چەند رۆژەش هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
مامۆستایانی ئایینی لە مینبەری مزگەوتەکانەوە داوای ئاشتی و ئارامیان بۆ کوردستان و ناوچەکە کرد.
لەدوای نوێژی جەژن، هاونیشتمانییان لە مزگەوتەکان جەژنە پیرۆزەیان لە یەکدی کرد و داوای گەردن ئازادیان کرد.