گالەری

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
34 Photos
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir
 
رووداو دیجیتاڵ
 
قەزای ئاکرێ کە بە "پایتەختی نەورۆز" دەناسرێت، وێڕای نالەباریی کەشوهەوا و بارانێکی زۆر، یادی جەژنی نەتەوەیی کوردی کردەوە و ئاگری نەورۆزی تێدا کرایەوە.
 
بۆ ئەم ساڵ، 2726ی کوردی، مەشخەڵ لەلایەن گەنجانی ئاکرێوە ئامادە کرا، کە گوزارشتە بۆ پێشوازیی سەری ساڵی کوردی. گەنجانی ئاکرێ وەکو نەریتێکی ساڵانە، مەشخەڵە داگیرساوەکانیان بەسەر کێوی "کەلێ"دا سەرخست، کە دیمەنێکی ناوازە و سەرنجڕاکێشی بە شارەکە بەخشی.
 
رێوڕەسمی ئەم ساڵ جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو بەڕێوەچوو؛ بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و دۆخی هەستیاری ناوچەکە، هیچ جۆرە یارییەکی ئاگرین و ئاهەنگێکی فەرمیی گۆرانی و میوزیک بەڕێوەنەچوو.
 
سەرەڕای بارانێکی بەخوڕ، هەزاران کەس لە شارە جیاجیاکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیارانی بیانی، روویان لە ئاکرێ کردبوو بۆ بینینی ئەم بۆنە نەتەوەییە. ئامادەبووان بە جلی کوردی و بە هەڵپەڕکێ و شادییەوە جەژنەکەیان کرد، کە نیشانەیەکی خۆڕاگری و زیندوو مانەوەی کولتووری کوردییە لەژێر هەر بارودۆخێکدا.
 
ئاکرێ ساڵانە وەکو ناوەندێکی جیهانی بۆ یادی نەورۆز دەردەکەوێت و سەرنجی میدیا نێودەوڵەتییەکان بۆ لای خۆی رادەکێشێت.