دێرک.. یەکەمین پەیمانگای زانست و پەروەردە کرایەوە

20-04-2015
ئازاد جەمکاری
رووداو
رووداو
نیشانەکردن دێرک
A+ A-
رووداو - دێرک 

لە شاری دێرک لە رۆژئاوای کوردستان دەستەی پەروەردەی کانتۆنی جزیرە یەکەمین پەیمانگای زانست و پەروەردەی کردەوە. لەم پەیمانگایەدا ١٥ مامۆستا دەستبەکاربوون و وانەکانی زمانی کوردی، سریانی، مێژوو، کۆمپیوتەر و فەلسەفە دەگوترێنەوە.

بەرپرسانی پەیمانگاکەش دەڵێن، پاش ئەوەی خوێندکارانی پەیمانگاکە بڕوانامەیان وەرگرت، بەسەر قوتابخانەکانی دێرک و گووندەکاندا دابەشدەکرێن.

هەلومەرجی دوای شەڕی سووریا و رەخسانی هەلێک بۆ ئەوەی کورد لە ڕۆژئاوا هەناسەیەکی ئازادی هەڵمژێ، دەرفەتێکی باش بوو بۆ ئەوەی پەرە بە زمان و کولتووری کوردی و کردنەوەی خولی زانستی و پەروەردەیی بدەن، بەتایبەتی لە بواری زماندا، کە سەردەمێک بوو لێیان قەدەغە کرابوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە