لەسەر رێگەی بەحرکە ئۆتۆمبێلێک لە ژنێکی دا و گیانی لەدەستدا؛ 'کەس لێی ناپرسێتەوە'

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی راگەیاندنی پەیمانگەی دادپزیشکیی هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو لەسەر رێگەی سەرەکیی بەحرکە لە شاری هەولێر، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە ژنێک گیانی لەدەستدا و تاوەکو ئێستا کەسوکارەکەی دەرنەکەوتووە.
 
رۆژی دووشەممە، 20ـی نیسانی 2026، شێرکۆ سابیر، بەرپرسی راگەیاندنی پەیمانگەی داد پزیشکیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمشەو لە شەقامی سەرەکیی بەحرکە لە بەردەم گوندی لوبنانی و لە رێگەی گەڕانەوە بۆ ناو هەولێر، ئۆتۆمبێلێک لە ژنێکی داوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە."
 
بەرپرسی راگەیاندنی پەیمانگەی داد پزیشکیی هەولێر ئاماژەی بەوەدا، تەرمەکە کاژێر 09:00ـی ئەمشەو گەیێندراوەتە لای ئەوان، بەڵام "تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک نەچووە بۆ وەرگرتنەوەی و هیچ ناسنامەیەکیشی پێ نییە، بۆیە ئێستا لە بەشی بێخاوەنەکانە."
 
سەبارەت بە تەمەنی ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە، شێرکۆ سابیر گوتی: "تەمەنی نزیکەی 30 ساڵ دەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە راستەوە، خەزووری زاواکە، شەهیان تەحسین، پێشکێشکاری رووداو و ئەو پیاوەی ئێستا ژنەکەی مارە کردووە

پیاوێک لە سۆران بە تۆمەتی شووکردنەوەی هاوژینەکەی سکاڵا تۆمار دەکات

ژنێک لە قەزای سۆران، کە بەپێی یاسا هێشتا هاوژینی پیاوێکە، ماوەی دوو مانگە لەگەڵ پیاوێکی دیکەدا دەژی. مێردی دووەمی دەڵێت، "بۆ تۆڵەسەندنەوە ئەو ژنەم بردووە،" چونکە پێشتر براکەی ئەو ژنە، برازایەکی ئەوی رفاندووە.