قایمقامی سنە: 3800 باڵەخانە بەهۆی جەنگەوە زیانیان بەرکەوتووە

20-04-2026
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی سنە رایگەیاند، بەهۆی جەنگەوە زیان بە سێ هەزار و 800 باڵەخانەی بازرگانی و نیشتەجێبوونی شارەکە گەیشتووە، 45 یەکەش بە تەواوی رووخاون.
 
رۆژی دووشەممە 20ی نیسانی 2026 غەریب سەجادی، قایمقامی شاری سنە رایگەیاند: "تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە سەردانی ئەو شوێنانەیان کردووە کە لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆردوومان کراون، بۆ ئەوەی خەمڵاندن بۆ قەبارەی زیانەکان بکەن."
 
غەریب سەجادی گوتی: "بەپێی خەمڵاندنەکانمان، سێ هەزار و 800 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە ناو شاری سنە زیانیان بەرکەوتووە، لەوانە 45 یەکە بە تەواوی رووخاون."
 
غەریب سەجادی ئاماژەی بەوەشکرد، دوای خەمڵاندنی زیانەکان، پرۆسەی نۆژەنکردنەوە دەستپێدەکات
 
بە گوتەی غەریب سەجادی، بڕی ئەو هاوکاریانەی بۆ نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکان دانراوە بەپێی زیانەکان لە 15 تاوەکو 700 ملیۆن تمەن دەبێت.
 
جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا-ئیسرائیل لە 28ـی شوباتی 2026 دوای ئۆپەراسیۆنێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد و دواتر ئێران بە مووشەک و درۆن وەڵامیدانەوە.
 
 بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 8ـی نیسان واشنتن و تاران بە فەرمی رەزامەندییان لەسەر ئاگربەستێکی 14 رۆژی نیشاندا.
 
رۆژی 11ی نیسانی 2026، دانوستاندنەکانی نێوان شاندەکانی ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیریی پاکستان لە ئیسلامئابادی پایتەختی ئەو وڵاتە دەستیانپێکرد، بەڵام دوای 21 کاژێر گفتوگۆ نەگەیشتنە رێککەوتن و بڕیارە سبەی گەڕێکی دیکەی دانوستاندن لە نێوان دوو وڵاتەکە بەڕێوەبچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئێران رەزامەندی دەرنەبڕێوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زانا فارقینی، زمانناس و لێکۆڵەر لە ئینستیتیوتی کوردیی ئامەد

زمانناسێکی ئامەد: قسەکردن بە زمانی کوردی لەنێو گەنجانی باکووری کوردستان رووی لە کەمبوونەوەیە

زانا فارقینی، زمانناس و لێکۆڵەر لە ئینستیتیوتی کوردیی ئامەد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رەوشی زمانی کوردی لە باکووری کوردستان باش نییە و ئامارەکان نیشانی دەدەن کە قسەکردن بە زمانی کوردی لەنێو منداڵان و گەنجاندا رووی لە کەمبوونەوەیە، هۆکارەکەشی بۆ سیاسەتی تواندنەوە و قسەنەکردنی دایکان و باوکان بە کوردی لەنێو ماڵدا گەڕاندەوە.