خێزانی ئەو گەنجەی لە زیندانێکی سلێمانی گیانی سپارد، سکاڵا تۆمار دەکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
عەدنان رەشید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
خێزانی داریووش، ئەو گەنجەی لەنێو چاکسازی ئافرەتان و نەوجەوانان گیانی لەدەستدا، سکاڵای یاسایی لەسەر بەرپرسی کامێراکانی چاودێری تۆمار دەکەن و تۆمەتباری دەکەن بە "کەمتەرخەمی". دەستەی مافی مرۆڤیش رایدەگەیێنێت، چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانن.
 
داریووش، ئەو گەنجەی کە بەپێی ماددەی 446ی یاسای سزادان بۆ ماوەی 10 رۆژ راگیرابوو، شەوی 17ی ئایار تەرمەکەی لەنێو گەرماوی چاکسازییەکەدا بە خنکاوی دۆزرایەوە.
 
کامێراکان چییان تۆمار کردووە؟ 
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستی کەوتوون، لە تۆماری کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتووە، داریووش کاژێر 03:05ی بەیانی لەگەڵ هاوڕێکانی قسەی کردووە. دواتر لە کاژێر 03:19 خولەکدا پەتێکی لەژێر جێگەکەی دەرهێناوە و چووەتە گەرماوەکە. پاش ئەوەی دووجار بۆ بردنی خاولی گەڕاوەتەوە، چووەتەوە نێو گەرماوەکە و خۆی خنکاندووە.
 
شۆڕش کەمال، خاڵی داریووش بە رووداوی راگەیاند: "سەیری کامێرای چاودێریمان کردووە، کاژێر 03:15ی شەو چووەتە گەرماوەکە و تاوەکو 21 خولەک لەوێ ماوەتەوە، بەڵام لەو ماوە زۆرەدا کەس لێی نەپرسیوە."
 
خاڵی داریووش ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کە گوایە داریووش تەشتی لەبەردەم کامێراکە دانابێت تاوەکو نەبینرێت و گوتی: "سەری لە کامێراکەدا دەرچووە و بە تەواوی دیارە."
 
خێزانی داریووش بە فەرمی سکاڵایان لەسەر بەرپرسی کامێراکانی چاودێریی چاکسازییەکە تۆمار کردووە. ئەوان دەپرسن: "بۆچی رێگەی پێدراوە کاژێر 3ی شەو بچێتە گەرماو؟ و چۆن لەو ماوە زۆرەدا کەس لە رێگەی کامێراکانەوە نەیبینیوە و رێگری لێ نەکردووە؟"
 
لەلایەکی دیکەوە، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ئەندامن لە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە و سەردانی چاکسازییەکەیان کردووە.
 
دەستەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەوردی چاودێریی تۆمارە ڤیدیۆییەکانیان کردووە و ئێستا چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکانی دادگەن بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا کەمتەرخەمیی کارگێڕی هەبووە یان نا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەڵات کلچئاسلان، ئەندامی پلاتفۆرمی نەتەوەیی کورد لە مێردین

ناکۆکی دەکەوێتە نێو پلاتفۆرمی نەتەوەیی کورد؛ بەشێک لە ئەندامانی جیابوونەوە

تەنیا مانگ و نیوێک دوای راگەیاندنی لە باکووری کوردستان، پلاتفۆرمی نەتەوەیی کورد، کێشەی تێکەوت و نزیکەی 20 ئەندامی جیابوونەوەی خۆیان راگەیاندووە. ئەندامێکی پلاتفۆرمەکەش دەڵێت، هۆکارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە "باڵێک ویستوویانە پلاتفۆرمەکە بکەنە پارتێکی سیاسی."