رووداو- سلێمانی
گۆرانی ئینزیبات، بەرپرسی رایەڵەی هونەرمەندانی بزووتنەوەی گۆڕان كە دوێنێ شەو 2 كەسی بریندار كرد، تا ئێستا دەستگیر نەكراوە و گۆرانیش دەڵێت: " لەگردەكە نییە".
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە چەندین لێداوانیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن، ئاماژەی بەوەدا تا ئێستا گۆرانی ئینزیبات دەستگیر نەكراوە، بزووتنەوەی گۆڕانیش هیچ هەلوێستێكی فەرمی دەرنەبڕیوە لەسەر ئەو هەڵسوڕاوەیان، تەنها دەڵێن: " شتێكی شەخسیە و پەیوەندی بە بزوتنەوەكەوە نییە".
هەریەكە لە شێرۆكۆ حەمەمین و محەممەد تۆفیق رەحیم، بەرپرسانی ژووری رۆژامەوانی و دیبلۆماسی بزووتنەوەی گۆران بە رووداویان راگەیاند: ئەو كەیسە تایبەتە بە خۆی و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا تۆمەتبار لە مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان، لە گردی زەرگەتە حەشار دراوە یان نا، حەمە تۆفیق رەحیم، گووتی: "ئەوە قسەی خۆتانەو شتی وا نییە و لە گردەكە نییە".
پۆلیسی سلێمانیش رای گەیاندووە فەرمانی دەستگیركردنی دەرچووە و لە هەرشوێنێك بێت دەستگیر دەكرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ