رووداو- رۆژهەلاتی کوردستان
ئەنوەر لاجوەرد زیندانی سیاسی کورد بە هۆی جەڵتەی دڵ لەنەخۆشخانەی شاری تەورێز گیانی لە دەستدا.
ناوەندی هەواڵدەری کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران ئاشکرایکرد" زیندانی سیاسی کورد ئەنوەر لاجوەرد رۆژی پێنج شەممە 18-6-2015 لە زیندانی ساڵماس جەڵتە لێیداوە و بە هۆی ئەوەی لەلایەن بەرپرسانی زیندانەکەوە درەنگتر بۆ چارەسەری پزیشکی راگوێزراوە، گیانی لەدەستداوە".
ئەنوەر لاجوەرد خەڵکی گوندی بڕۆشخۆرانی شاری سەڵماسە، ساڵی 2007 لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیونی ئێران دەستبەسەر و یەک ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە.
ئەنوەر لاجوەرد لە تەمەنی 45 ساڵیدا بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی ماوەی 9 مانگ لە بەندیخانەی شاری سەڵماس بووە و دوای دووڕۆژ لە نەخۆشخانە، رۆژی شەممە بە هۆی راوەستانی دڵ لە نەخۆشخانەی تەورێز گیانی لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ