رووداو دیجیتاڵ
ژمارەی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان 928 هەزار و 649 کەسە؛ لەو ژمارەیە 664 هەزار و 224یان ئاوارەن و 264 هەزار و 425 کەسیان پەنابەرن؛ زۆرینەی پەنابەران سووریایین. زۆرینەی ئاوارە و پەنابەران لە دەرەوەی کامپەکان دەژین.
لە هەرێمی کوردستان 26 کامپی ئاوارە و پەنابەران هەن؛ 16 یان لە دهۆک؛ شەشیان لە هەولێر و چواریان لە سلێمانین.
بەگوێرەی نوێترین داتا کە تۆڕی میدیایی رووداو لە ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان وەریگرتووە؛ ژمارەی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان 928 هەزار و 649 کەسە؛ 664 هەزار و 224یان ئاوارەن و 264 هەزار و 425 کەسیان پەنابەرن؛ زۆرینەی پەنابەران سووریایین کە ژمارەیان 246 هەزار و 810 پەنابەرن؛ هەروەها 7 هەزار و 860 پەنابەری تورکیایی، 8 هەزار و 241 پەنابەری ئێرانی، 615 پەنابەری فەلەستینی و 899 پەنابەری وڵاتانی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەژین.
ئاوارەکان بەم شێوەیە دابەشی سەر پارێزگاکان بوون: لە هەولێر 41 هەزار و 946 خێزانی ئاوارە دەژین، کە ژمارەیان 215 هەزار و 937 کەسە؛ لە دهۆک 51 هەزار و 426 خێزانی ئاوارە دەژین، کە ژمارەیان 282 هەزار و 742 کەسە؛ لە سلێمانی 23 هەزار و 30 خێزانی ئاوارە هەن، کە ژمارەیان 135 هەزار و 551 کەسە.
شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەرانیش بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە: لە هەولێر 37 هەزار و 522 خێزانی پەنابەر دەژین، کە ژمارەیان 127 هەزار و 530 کەسە. لە دهۆک 21 هەزار و 604 خێزانی پەنابەر هەن کە ژمارەیان 84 هەزار و 901 کەسە؛ لە سلێمانی 10 هەزار و 869 خێزانی پەنابەر هەن کە ژمارەیان 34 هەزار و 379 کەسە.
بەشێکی ئاوارەکان لەنێو کامپەکاندا دەژین؛ لە هەولێر 5 هەزار و 387 خێزان کە 26 هەزار و 577 کەسن لە کامپدا دەژین. زۆرینەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان لە دهۆک دەژین؛ 27 هەزار و 115 خێزان کە 136 هەزار و 876 کەسن لە کامپدا دەژین؛ لە سلێمانی 2 هەزار و 218 خێزان کە 10 هەزار و 679 کەسن لە کامپدا دەژین.
هەروەها 81 هەزار و 682 خێزانی ئاوارە کە ژمارەیان 490 هەزار و 92 کەسە لە دەرەوەی کامپەکان دەژین و بەم شێوەیە دابەشی سەر پارێزگاکان بوون: هەولێر 36 هەزار و 559 خێزان، کە 219 هەزار و 354 کەسن؛ لە دهۆک 24 هەزار و 311 خێزان لە دەرەوەی کامپ دەژین کە ژمارەیان 145 هەزار و 866 کەسە. هەرچی لە سلێمانیشە، 20 هەزار و 872 کەس لە دەرەوەی کامپەکان دەژین، کە ژمارەیان 124 هەزار و 872 کەسە.
لە هەرێمی کوردستان 20 هەزار و 641 خێزانی پەنابەر لە کامپەکاندا دەژین، کە ژمارەیان 92 هەزار و 184 کەسن و بەمشێوەیە دابەشی سەر پارێزگاکان بوون: هەولێر 6 هەزار و 800 خێزان، کە ژمارەیان 30 هەزار و 339 کەسە؛ لە دهۆک 11 هەزار و 543 خێزان، کە ژمارەیان 52 هەزار و 174 کەسە؛ لە سلێمانی 2 هەزار و 273 خێزانی پەنابەر، کە ژمارەیان 9 هەزار و 535 کەسن لە نێو کامپەکاندا دەژین.
هاوشێوەی ئاوارەکان، بەشی زۆری پەنابەرانیش لە دەرەوەی کامپەکان دەژین کە 49 هەزار و 228 خێزانن و ژمارەیان 154 هەزار و 626 کەسە؛ لە هەولێر 30 هەزار و 752 خێزانی پەنابەر کە ژمارەیان 97 هەزار و 191 کەسە لە دەرەوەی کامپەکان دەژین؛ لە دهۆک 10 هەزار و 61 خێزانی پەنابەر کە ژمارەیان 32 هەزار و 727 کەسە و لە سلێمانیش 8 هەزار و 415 خێزان، کە ژمارەیان 24 هەزار 844 پەنابەرە لە دەرەوەی کامپەکان دەژین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ