رووداو دیجیتاڵ
ئاگرێک لە پشتی فەرماندەیی پێشمەرگە لە سلێمانی کەوتووەتەوە کە گومان دەکرێت بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک بێت. ئاسایشیش روونکردنەوەی هەیە.
عەقید سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان (سلێمانی) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئاگرێک لە سنووری گوندی سوورگا کەوتوەتەوە و بووە بە هۆکاری سووتانی پووش و پاوانی ناوچەکە".
ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا بەبێ ئەوەی رەتی بکاتەوە درۆن کەوتبێتە خوارەوە یان نا، ئاماژەی بەوەکردووە: "پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوت کە ئاگرکەوتنەوەیەک بوەتە هۆکاری سوتانی پووش و پاوان".
بەرپرسێک لە ئاسایشی سلێمانی رەتی کردەوە کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهۆی درۆنەوە بووبێت، بەڵام گوتەبێژەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان (سلێمانی) نە پشتڕاستی کردەوە و نە رەتی کردەوە.
راگەیێندراوەکە لەکاتێکدایە، بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا لە ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان چەند جارێک درۆن یان پارچە درۆن یان پاشماوەی مووشەک کەوتوونەتە خوارەوە و زیانی گیانییان نەبووە.
بەیانیی ئەمڕۆش لە سنووری ناحیەی سەنگاو لە سنووری پارێزگای سلێمانی درۆنێک کەوتەخوارەوە و لەنێو زەویی جووتیارێک چاڵێکی دروستکردبوو. هاوکات ئاگرێکی لە دەوروپشتی خۆی خستەوە.
@rudaw.official ساتی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە گوندی خێڵاخە لە سنووری ناحیەی سەنگاو لە سنووری پارێزگای سلێمانی. ئاوات یونس ڤیدیۆکەی بۆ رووداو ناردووە
♬ original sound - Rudaw
هەر ئەمرۆ لە ناوچەی هوانە لە سلێمانی ئاگر لە دوو کارگەی دروستکردنی تەختە و پالێت کەوتەوە. خاوەنی یەکێک لە کارگەکان بە رووداوی گوت، هۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووە.
لە ناوچەی هوانە لە سلێمانی ئاگر لە دوو کارگەی دروستکردنی تەختە کەوتەوە و بە گوتەی خۆیان، نزیکەی 150 هەزار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە pic.twitter.com/fWcHdDJYB3
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 20, 2025
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ