رووداو دیجیتاڵ
لە سلێمانی شۆفێرێک لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگا بە ئۆتۆمبێل لە هاووڵاتییەک دەدات و هەڵدێت. ئاسایشی سلێمانی دەڵێت: "شۆفێرەکەمان دەستگیرکردووە."
بەپێی راگەیێندراوێکی ئاسایشی سلێمانی کە ئەمڕۆ هەینی، 20-06-2025 بڵاوکراوەتەوە: هێزەکانیان کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارە توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە دەستگیرکرا کە لەشەقامی گشتیی بەردەم پارێزگای سلێمانی بە ئۆتۆمبێل لە هاووڵاتییەکی دا و هەڵات، رووداوەکەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکە."
ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای رووداوەکە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دەستیان بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە کردووە و لە ئەنجامدا توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکەن.
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکە "بەپێی تایبەتمەندیی کەیسەکە، رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کراوەتەوە" بە مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ