لە شارەزوور سوپای پاسداران بنکەیەکی سەربازییان کردووەتەوە

20-07-2019
سامان بەشارەتی
سامان بەشارەتی
دانیشتوانی گوندی کانی سێف دەڵێن بەغدا ئاگاداری کردنەوەی بنکە سەربازیەکەیە
دانیشتوانی گوندی کانی سێف دەڵێن بەغدا ئاگاداری کردنەوەی بنکە سەربازیەکەیە
نیشانەکردن شارەزوور
A+ A-

رووداو - شارەزوور

سوپای پاسداران بنکەیەکی سەربازییان لە چیای سوورێن لە بناری شارەزوور کردووەتەوە، جار جار بەبیانووی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گوندەکانی ناوچەکە بۆردوومان دەکات، بەڵام زیانی گیانی نەبووە، دانیشتووانی گوندەکە دەڵێن: حکومەتی عێراق و چەند بەرپرسێکی سەربازی ناوچەکە ئاگاداری کردنەوەی بنکە سەربازیەکەن.

به‌كر عه‌لى، دانیشتووى گوندى كانى سێف دەڵێت: "ئه‌و باره‌گایه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌وه‌تەى ئابلۆقه‌ى ئابوورى كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر ئێران سنووره‌كانى تووندوتۆڵ كردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تاوەکو ئێستا كێشه‌ى بۆ ئێمه‌ نه‌بووه"‌.

به‌ قسه‌ى دانیشتووانى گونده‌كه‌ نزیكه‌ی دوو ساڵه‌ ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ى سوپای پاسداران به‌ ئاگادارى چه‌ند به‌رپرسێكى سه‌ربازى دروستكراوه‌.

سه‌لام محه‌ممه‌د، دانیشتووى گوندى كانى سێف دەڵێت: ''زۆرجار شوانى گونده‌كه‌مان نزیكیان بووه‌ته‌وه‌ قسه‌ى له‌گه‌ڵیان كردووه‌، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ كێشه‌یان نه‌بووه‌ تاوەکو ئێستاش نه‌هاتوو‌نه‌ته‌ ناو گونده‌كه‌مان".

چه‌ند جارێك له‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌وه‌ بۆردوومانى گوندى كانى سێف كراوه‌ به‌بیانووی بوونى حیزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات، به‌ڵام زه‌ره‌رى گیانى بۆ دانیشتووانى گونده‌كه‌ نه‌بووه‌.

بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ى سوپای پاسداران له‌سه‌ر به‌رزترین لووتكه‌ى چیاى سوورێن دروستكراوه‌ كه‌ ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە