کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

میر تەحسین بەگ

میر تەحسین بەگ

kurdistan

لێدوانەكەی میری ئێزدیان هەرا دەنێتەوە

عوبەید رەشاڤایی

عوبەید رەشاڤایی

20-10-2014
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عوبەید رەشاڤایی
عوبەید رەشاڤایی20-10-2014

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

رووداو - دهۆك

میر تەحسین بەگ، میری ئێزدیان رایگەیاند ئێزدی نەتەوە و دینێكی جیاوازن و نەتەوەی كورد و عەرەب وەكو برای ئەوانن، ئەم لێدوانەی میری ئێزدیان هەرای نایەوە و تاكە ئەندامی ئێزدییەكان لە پەرلەمانی كوردستانیش وەڵامی میر دەداتەوە و دەڵێت "ناسنامەی كوردی ئێزدیان لای ئێمە خەتی سوورە و ئەمڕۆش (دووشەممە) هەڵوێستی فەرمیمان دەبێت".

لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی ئەلعەرەبیە لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیاوە، میر تەحسین بەگ، میری ئێزدیان لە عێراق و جیهان لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئێوەی‌ ئێزدی نەتەوەیەك یان ئاینێكی جیان؟ میر تەحسین گوتی "ئێمە هەردووكیانین، هەم دین و هەمیش نەتەوەی جیاواز، پەیوەندیمان لەگەڵ برایانی كورد و عەرەبیش زۆر خۆشە".

لە بەرامبەر ئەم لێدوانەی میری ئێزدیان، شێخ شامۆ، تاكە پەرلەمانتاری ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان و هاوكات  سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی لالشی رۆشنبیری و جڤاكی رەخنەی توند لە قسەكانی میر دەگرێت و دەڵێت "ئەم قسەیەی میرم پێ سەیربوو، باسكردنی ناسنامەی ئێزدییەكان و لێدانی ناسنامەیان بۆ ئێمە هێڵی سوورە".

شێخ شامۆ لەبارەی هەڵوێستی ئەوان دەڵێت "ئێمە لە سنووری پارێزگای دهۆك وەكو كەسانی كارگێڕی و سیاسی كۆدەبینەوە و دواتر هەڵوێستی فەرمیمان دەبێت".
ئەو هەروەها رەخنە لەوە دەگرێت كە كەسێك چەندەها ساڵ تەمەنی لەگەڵ بزاڤی رزگاریخوازی كورد دابێت و ئێستا ئەو قسەیە بكات، بۆیە دەڵێت "هیچ شتێكی دیكە لەو قسەیەی میر تووڕەترمان ناكات".

سلێمان كەریم، كەسایەتی ئێزدیان دەڵێت قەت چاوەڕێی لێدوانێكی لەو جۆرەیان لە میری ئێزدیان نەدەكرد و دەڵێت "ئێزدی 100% كوردن و زانستیانەش سەلماندوومانە، خۆ ئێمە كوردین و ئاینەكەشمان هەر بە كوردییە و ئەگەر نزایەكیش بكەم هەر بە كوردی دەیكەم".

كەریم سلێمان نەیویست وەك ئەندامی دەستەی راوێژكاری لەناو ئەنجوومەنی روحانی ئێزدی قسە بكات و گوتی "دەمێكە ئەو دەستەیەش لەكار كەوتووە و ئێستا هەر چوار ئەندامی ئەنجوومەنی رووحانی ئێزدیش لە دەوری میرن لە هانوڤەر".

تاقە ئەندامەكەی ئێزدی لە پەرلەمان دەڵێت "كاتی ئەو قسەیەی میر نەبوو، ئێستا هەموو دونیا سەرقاڵی ئاوارەكانی ئێزدی و چۆنیەتی كۆنترۆڵكردنی شنگالە، میر ئەو قسەیەی هەروا فڕێدا و هەموومانی دڵتەنگ كرد".

حازم بەگ، كوڕی میر تەحسن ئاگای لە قسەكەی باوكیەتی، بەڵام بە (رووداو)ی راگەیاند تاوەكو قسە لەگەڵ باوكی نەكات و هەڵوێستی باوكی لەدەمی خۆیەوە نەزانێت، ئامادە نییە هیچ لێدوانێك بدات و گوتی "ئێمە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و میللەتی كورد دەژین".

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە