رووداو دیجیتاڵ
دوای بانگەشەیەکی گەرم بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە 25ـی 9 بۆ 15ـی 10 بەردەوام بوو، کەمێکی دیکە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.
لەم هەڵبژاردنەدا 14 پارت و هاوپەیمانی رکابەری لەسەر کورسییەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، کۆی بەربژێران بۆ ئەو هەڵبژاردنە 1191 بەربژێرە و، پارتەکان رکابەری لەسەر 95 کورسی دەکەن لەگەڵ پێنج کورسی بۆ کۆتا.
هەڵبژاردنەکە بەسەر چوار بازنەدا دابەشکراوە بەمشێوەیە:
هەولێر 34 کورسی
سلێمانی 38 کورسی
دهۆک 25 کورسی
هەڵەبجە سێ کورسی
لە کۆی ئەو 100 کورسییە، پێنج کورسی بۆ کۆتا لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی دانراون.
هەروەها لە کۆی 1191 بەربژێر بۆ ئەو هەڵبژاردنە، 949 بەربژێریان سەر بە حیزبەکانن، 123 بەربژێری هاوپەیمانێتییەکانن لەگەڵ 119 بەربژێری سەربەخۆ.
پارتی زۆرترین بەربژێری هەیە بە 190 بەربژێر و بەرەی تورکمانیش کەمترین بەربژێری هەیە کە 11 بەربژێرن.
