لە باعەدرێ 30 سەر مەڕی هاونیشتمانییەک مردار بوون

20-10-2025
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
.
.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە باعەدرێ 30 سەر مەڕ مرداربوون، ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لەلایەن خاوەنەکەی دروستکردووە کە ترسی مرداربوونی 30 مەڕی دیکەشی هەیە. خاوەنی مەڕەکان، هۆکاری مرداربوونەکە بۆ خراپی جۆر و کوالێتیی ئالیک دەگێڕێتەوە کە تازە کڕیویەتی.
 
هەر مەڕێک نەخۆش کەوتبێت لە مەڕە تەندروستەکان جودا کراوەتەوە. دوو رۆژە بە بەردەوامی مەڕەکان مردار دەبن. بە گوتەی خاوەنەکەیان، سێ رۆژ پێش ئێستا بڕێک ئالیکی کڕیوە و داویەتییە مەڕەکانی، دوای ئەوە ئەم نەخۆشییە سەختییە تەشەنەی سەندووە.
 
ئیسماعیل مەحموود، خاوەنی مەڕەکان بە رووداوی گوت: "ئەم حاڵەتە کاتێک دەستیپێکرد کە بڕێک نانمان لە مەفرەقی شێخان کڕی، نزیکەی 30 مەڕی دیکەش مردار بوون، نزیکەی 10-15 مەڕیشمان فڕێداوەتە ئەوپەڕی گوند و دۆڵەکە. نانەکەمان هێنا و دەستبەجێ ژەهراویبوونەکەی لێ کەوتەوە. هەر مەڕێک تووشی دەبێت، ناتوانێت هەستێتەوە. ناتەندروستە و واتە چارەسەری نییە. ئێمە چارەسەرمان هێنا و لە وەنەمووچکە (وەرید)ی مەڕەکانمان دا، ئاوی سێلانە، هەر یەکێکیان 200 سیسی دامانێ، بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو. نزیکەی 51 مەڕمان چارەسەر کرد، بەڵام هیچ کامیان هەستایانەوە."
 
پزیشکی ڤێتێرنەری نموونەی پشکنینی لە مەڕەکان وەرگرتووە و ناردوویەتی بۆ تاقیگەیەکی شاری موسڵ، بڕیارە دوای 24 کاژێر ئەنجامەکان دەربکەون و هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە بە تەواوی ئاشکرا بێت.
 
د. سەفا جەمیل، پزیشکی ڤێتێرنەری رایگەیاند: "چەند نموونەیەکمان ناردووە بۆ موسڵ و تائێستا ئەنجامەکان دەرنەکەوتوون، نازانم هۆکارەکە چییە، بەڵام نیشانەکان 90٪ ئەگەری ژەهراویبوونی ئالیکی لێ دەکرێت، چونکە بڕێکی زۆر خواردنیان خواردووە. نزیکەی 50 تا 60 مەڕمان چارەسەر کردووە، بەڵام هیچ کاردانەوەیەکی باش نییە، کێشەکە ئەمەیە."
 
بەشێک لە بەرخەکانیش لە برساندا گیان لەدەست دەدەن، چونکە دایکیان مرداربوون یان نەخۆشن. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.